داعش و تێڕامانێکی سەرەتایی دەربارەی تەکنیکەکانی

 تەفسیرکردن و بەرگری      (به‌ختیار عه‌لی)

 

سەرهەڵدانی داعش تا ئەندازەیەکی زۆر کۆتایی بەو خەون و خورافەتە لیبراڵییە درۆزنە هێنا کە قسە لە گۆڕانکاریی هێواش و لەسەرخۆ و قۆناغی گواستنەوە بۆ دیموکراسییەت لە خۆرهەڵات دەکات. گەشەی خێرا و دڕندانەی فاشیزم لە هەموو جێگایەکی خۆرهەڵاتدا، گەشتنی جەنگ و کوشتار و بێ ڕێزی بە ئینسان بە ترۆپکێکی نوێ، تەنیا بەشێکن لە نیشانەکانی بڵاوبوونەوەی فاشیزم، لە دەرکەوتەکانی تری ئەم پەلکوتانە گەورەیە، بڵاوبوونەوەی راسیزم و ناسیونالیزمێکی هیستیریی و پارانۆئییە، لە هەموو بەرەکاندا.
لێرەدا چیتر قسە لەسەر حەقیقەتی فاشیزم و هۆکارەکانی نییە، بەڵکو قسە لە سەر ڕووبەڕووبوونەوەی فاشیزمە. چۆن دەتوانین بێئەوەی خۆمان ببین بە ماشێنێکی فاشیستی کە دینەکان و نەتەوەکان و ئایدیاکانی تر دەگۆڕن بۆ بوونی شەیتانی، بەرەنگاری ئەم سیستمە توندوتیژە  ببینەوە. کێشەی سەرەکی لە فاشیزمی خۆرهەڵاتیدا ئەوەیە کە بە پێچەوانەی فاشیزمی خۆرئاواوە، لە ئایدیایەک یان حیزبێک یان جۆرە ڕوانینێکی سیاسی و فەلسەفییەوە نایەت، تایبەت نییە بە دەوڵەتێک یان شوناسێکی نەتەوەیی و عیرقی، بەڵکو جۆرە هێز و پۆتنسیالیتەیتی وێرانکار و تێکشکێنە کە لە هەموو شوناسەکانەوە هەڵدەقوڵێت و لە هەموو پەیوەندییە نێوبەینییەکاندا دروستدەبێت. نەبوون بە فاشیست لە فەزایەکی فاشیستیدا کارێکی ئاسان نییە، فاشیزم دواجار لە ناو هاوکێشەکانی پەیوەندی هێزدا دەجوڵێتەوە، هەمیشە دەبێت دوو هێز و دوو بەرە و پەیوەندییەک هەبێت. بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم ڕوانینەم، لێرەدا پەنا بۆ تێزێکی نیکلاس لومان دەبەم. لۆمان لە پێناسەی دەسەڵاتدا دەڵێت «دەسەڵات جۆرە پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتییە، کە لە هەر دوو بەرەکەیدا دەشێت بە جۆرێکی تریش ڕەفتار بکرێت». چەمکی «بە جۆرێکی ـ تر ـ ڕەفتاربکرێت» لای لۆمان گرنگییەکی بێوێنەی لە هاوکێشەکانی دەسەڵاتدا هەیە. بۆ نمونە دوو هێز کە ڕازیدەبن لە سەر کێشانی هێڵێکی دیاریکراوی سنوور لە نێوانیاندا، هەمیشە ئەگەری ئەوە دەمێنێتەوە کە هەر یەک لەم دوو هێزە، گەرچی لە ئێستادا بەو سنوورە کێشراوە ڕازیبوون و پابەندن پێوەی بەڵام دەشێت لە داهاتوودا «بەجۆرێکی ـ تر ڕەفتار بکەن»، واتە بەوجۆرە ڕیزبەندییە ڕازی نەبن. لێرەوە دەسەڵات هەمیشە لەو پەیوەندییەدا دەخوێنرێتەوە، وەک ئەوەی هەم بەری باڵادەست و هەم بەری ژێردەست لە هەنگاوێکی تردا، لە وێستگەیەکی دیکەی داهاتوودا، بەجۆرێکی تر بجوڵێنەوە. بە کورتی لە ناو خودی دەسەڵاتدا هەمیشە هەڕەشەیەکی ناوەکی و نهێنی هەیە بۆ هەڵوەشاندەوەی ئەو پەیوەندیانەی کە دروست بوون. هەڵبەت لای لومان توندوتیژیی بەشێکی گرنگی دەسەڵاتە، خودی مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵاتیش لەلایەن دەوڵەتەوە مەرجێکی بنەڕەتی دروستبوونی کۆمەڵگا و دەزگا یاسایی و سیاسییەکەیەتی، بەڵام توندوتیژیی تا ئەو کاتە گوزارشت لە دەسەڵات دەکات کە بەکارنەهاتووە. دەسەڵات جۆرێکە لە جۆرەکانی پەیوەندی «کۆمۆنیکەیشتن»، ئەم پەیوەندییە تا ئەو جێگایە بەرقەرارە کە «سزا» وەک ئەگەرێک و هەڕەشەیەکی ناڕاستەوخۆ بمێنێتەوە، دەمێک توندوتیژیی بەزەقی هاتە مەیدان مانای دەسەڵات نوشوستی هێناوە. خودی توندوتیژیی نیشانەیەکی زەقی بێتوانایی دەسەڵاتە لەوەی بگاتە جێگرییەک، بگاتە شوێنێک سەردەست و ژێردەست هاوسەنگییەک ڕابگرن و ئەو هەڕەشە ناوەکییە کە دەڵێت «دەشێت ـ بەجۆرێکی ـ تر ـ ڕەفتاربکەم» نەکەن بە ڕاست.
لێرەدا مەبەستم نییە تیورەکەی لومان لەسەر دەسەڵات باسبکەم، بەڵکو دەمەوێت بڵێم فاشیزم لە خۆرهەڵات ئاماژە نییە تەنیا بۆ دروستبوونی دەوڵەت «هەڵبەت ئەمە بەو مانایە نییە، کە دەوڵەت لە خۆرهەڵات بوونی نییە، بەڵکو بەو مانایەیە کە دەوڵەت ناتوانێت وەزیفەی دەوڵەت ببینێت، هەمیشە پارادۆکسی دەوڵەت و دەرە دەوڵەت وەک بزوێنی سەرەکی کۆمەڵگا و سیاسەت دەمێنێتەوە و ئەم پارادۆکسە مێژووی سەد ساڵی پێشینی ڕەسمکردوە»، بەڵکو ئاماژەیە بۆ نوشوستی دەسەڵات لەوەی توندوتیژیی بگێڕێتەوە بۆ دواوە، بیگۆڕێت بۆ کۆدێکی نهێنی، بۆ هەڕەشەیەکی ناوەکی، بۆ ئەگەرێک لە ئەگەرەکان. واتە دەوڵەت ناتوانێت توندوتیژیی بگۆڕێت بۆ توندوتیژییەکی ناڕاستەوخۆی دەمامکدار، بەوەش خۆی وەک ئۆرگانێک کە دەبێت توندوتیژیی قۆرغ و مۆنۆپۆلبکات نوشوست دەهێنێت.
لە دۆخی ئاساییدا دوو بەرە و دوو لایەن کە دەچنە ناو پەیوەندییەکی دەسەڵاتەوە، لەگەڵ دروستبوونی هەر کێشەیەکدا بە لۆژیکی «دەکرێت ـ بەجۆرێکی ـ تر ـ ڕەفتاربکەم» ئیشدەکەن. لە لای لۆمان دەسەڵات تەنیا کاتێک دەسەڵاتە کە دەگاتە جێگایەک و دەوەستێت، لە پنتێکدا چیتر توندوتیژیی ڕاستەوخۆ بەکارناهێنێت و وەردەگەڕێت بۆ زمانێکی ڕەمزی، سزا تەنیا وەک کۆدێک و ئازاردانی فیزیکی تەنیا وەک ئەگەرێک دەمێنێتەوە. بەڵام فاشیزم هەرەسی دەسەڵاتە، دەسەڵات هەمیشە بەوە دروستدەبێت کە لایەنی بەهێز لە پنتێکدا بوەستێت و بڵێت من لێرە زیاتر نایەم و لێرە بەدواوە یاساکانی من قسەدەکەن و ئەگەر تۆش بەم دۆخە ڕازی بیت ئەوا بەرقەرارییەک دێتە پێش و ئەگەر نا «دەکرێت ـ بەجۆرێکی ـ تر ـ ڕەفتاربکەم». لە فاشیزمدا ئەم هێڵە دەڕوخێت، هەموو هێزێک «بەجۆرێکی تر» ڕەفتاردەکات. لێرەدا سنوورێک نییە تێیدا هێزەکان بوەستن، شەڕێکی هەمیشەیی هەیە... فاشیزم ئامانجی ئەوەیە تا کۆتایی ڕەها، تا وێرانکردنی موتڵەق بڕوات، بەوەدا ئەوەش مەحاڵە، بەوەدا گەیشتن بە سڕینەوەی تەواوەتی ئەویدی نامومکینە، بەوەدا هەمیشە لە جەستەی دوژمن شتێکی زیندوو دەمێنێتەوە کە نامرێت، ئەوە وادەکات فاشیزم نەگاتە ئامانج، وزەیەک بێت بەپێی هەلومەرج و تێکچوون و بەرقەراری نوێی هێزەکان بتەقێتەوە، یاسای بۆ دانەنرێت و ئەگەرێکی هەمیشە کراوە و ئامادەبێت. فاشیزم بریتییە لە توندوتیژییەک کە هەرگیز ناگاتە ئامانج، هەرگیز ناتوانێت پەیامی خۆی بەتەواوەتی جێبەجێبکات، شەڕێکە هەمیشە دەبێت لە شەڕێکی دیکەدا خۆی تەواوبکات. ئەم نەگەیشتنە بە ئامانج وادەکات، هێزگەلێک بێنە مەیدان کە لە شەڕێکی هەمیشەییدا دەژین، لە جەنگێکەوە دەچن بۆ جەنگێک. تەنیا لەم ڕوانگەیەشەوە تێدەگەین بۆ هێزگەلێکی وەک بەعس و داعش دێنە مەیدان کە ناتوانن نەجەنگن، ناتوانن بوەستن، ناتوانن لە وێرانکارییەکەوە نەچن بۆ وێرانکارییەکی دیکە.
بە گەڕانەوە بۆ لاکان تێدەگەین کە «سیستمی ڕەمزی» لەسەر دروستکردنی تۆڕێک لە «حەرام» و تێرنەکردنی ئارەزوو دروستدەبێت. بەبێ سەرکوتی ئارەزوو و چەپاندن، دامەزراندنی سیستمی ڕەمزی کاری نەکردەیە. ئەم حەرامانەی لاکان نزیکییەکیان لەگەڵ تێزەکەی لوماندا هەیە. لای لۆمان دەسەڵات دەبێت حەرامێک بۆ خۆی بهێڵێتەوە، سنوورێک بۆ خۆی دابنێت، بەربەستێکی سوور بخاتە بەردەمی خۆی. دەسەڵات ئارەزووە تێرنەبووەکەی هەمیشە بەوە جڵەودەکات کە بڵێت « ها ... دەشێت ـ بەجۆرێکی ـ تریش ـ ڕەفتاربکەم». واتە لە بنەڕەتدا ئارەزوویەک هەیە تێری ناکەم و خواستێک هەیە هەڵیدەگرم بۆ دواهەمین جار. بەڵام لە هەمانکاتدا زمانحاڵیشی دەڵێت «دەشێت تەواوی ئەو خواستە شاردراوەیەم بۆ تێکشکاندن بهێنمەوە دەرەوە و سنووری ئەو حەرام و قەدەغەیە بشکێنم کە بۆ خۆمم داناوە». لەگەڵ فاشیزمدا، سوبێکتی فاشیستی چیتر بە لۆژیکی دەسەڵات ئیش ناکات، چیتر ناڵێت «دەشێت ـ بە جۆرێکی ـ تر ـ ڕەفتاربکەم». بەڵکو ئەو هەڕەشە ناوەکییە جێبەجێدەکات. «ئێستا ـ بەجۆرێکی ـ تر ـ ڕەفتاردەکەم» ئەوە بزوێنی سەرەکی چرکەساتی فاشیزمە. ئەو حەرام و قەدەغەیە کە سەرەتا نەزمێکی دیاریکراو ڕادەگرێت، دەشکێت... ئیتر هیچ یاسا و عورف و ڕێنماییەک نییە هێزەکان پەیڕەویبکەن.
داعش لەم نێوەندەدا نوێنەری ئەو لۆژیکەیە: لۆژیکی «ئێستا جۆرە ڕەفتارێکی دی لە دایک دەبێت، جەنگ جۆرە یاسایەکی دیکە و ژیان جۆرە نەزمێکی تر تاقیدەکاتەوە»، ئێستا شتێکی نوێ ڕوودەدات کە نەتانبینیوە، گورزێکی دی دەبینن کە چاوەڕوانتان نەکردوە. ئێستا هەر چی ئەو شتانەی پێشتر حەرامبووە پێچەوانە دەکرێنەوە، ئێستا نەزمێکی نوێ دێت کە لە لۆژیکی پێشینەی بەگەڕخستنی دەسەڵات و چەپاندن و لەزەتدا نەبووە. فاشیزم تەنیا ئاوەژووکردنەوەی لۆژیکی دەسەڵات نییە، بەڵکو ئاوەژووکردنەوەی لۆژیکی چەپاندن و لەزەتیشە. داعش درێژکردنەوەی دین یان ناسیونالیزمی عەرەبی نییە بەشێوەیەکی تەقلیدی، بەڵکو وەستاندنی لۆژیکی دێرینەی هەموو ئەوجۆرە ئایدیایانەیە، لە کارخستنیانە بۆ جۆرە ڕەفتارێکی نوێ.

داعش لەگەڵ خۆیدا تەنیا دڕندەیی و سەری بڕاو ناهێنێت، بەڵکو جۆرە کولتوورێکی دیکەی دینی و جنسی و ئابووریش دەهێنێت. لەگەڵ داعشدا تەنیا نەزمی سیاسی هەڵناوەشێت، بەڵکو تەواوی نەزمی کۆمەڵایەتی و جنسی و کولتووری هەڵدەتەکێت و جۆرە ڕەفتارێکی تر دێتە سەرەوە. لۆژیکی «ئێستا بەجۆرێکی تر ڕەفتاردەکەم». تەنیا لە جەنگدا، لە جینۆساید و قڕانکردندا دەرناکەوێتەوە، بەڵکو ئاوەژووکردنەوەی لۆژیکی گشتییە، دروستکردنی ئیسلامێکی ترە لە ئیسلام، دروستکردنی خودایەکی دیکەیە لە خودا، دروستکردنی عیبادەتێکی دیکەیە لە عیبادەت، دروستکردنی جۆرە مۆراڵێکی جنسی ترە جیاواز لە مۆراڵی باو، دروستکردنی نەزمێکی یاسایی ترە جیاواز لە نەزمی باڵادەست، دروستکردنی جۆرێکی دیکەیە لە ئەویدی جیاواز لە وێنە و وەزیفەی ئەویدی لە ناو هەموو شوناسێکدا... هتد. لەگەڵ گواستنەوەدا لە لۆژیکی «دەشێت ـ بەجۆرێکی ـ تر ـ ڕەفتاربکەم» بەرەو لۆژیکی «ئێستا ـ بەجۆرێکی ـ تر ـ ڕەفتاردەکەم»، تەنیا سروشتی جەنگ ناگۆڕێت، بەڵکو تەواوی کایەی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی ناو کایە بچوکەکانی دەسەڵاتیش دەگۆڕدرێن، توندوتیژی لە هەڕەشە و کەرەستەیەکی ناڕاستەوخۆوە دەبێتە کەرەستەی ڕاستەوخۆ و ئەداتی ناو هەموو پەیوەندییە نێو بەینییەکان، لە پەیوەندی نێوان دەوڵەت و شوناسەکانەوە تا دەگات بە پەیوەندی نێوان ژن و پیاو، مامۆستا و قوتابی، منداڵ و گەورە ... هتد. بە کورتی کۆی ئەو قسانەی دەکرێت سەبارەت بەوەی داعش یەکسانە بە عەرەب، داعش یەکسانە بە حەقیقەتی ئیسلام، هەموو ئەو جۆرە تێزانە هیچ نین جگە لە جۆرێک لە لیبرالیزمی بازاڕیی کە بە هەندێک کلێشەی سواو و  پوچەوە ڕووبەڕووی کۆی دیاردەکان دەبنەوە. داعش لە کارخستنی تەواوی سیستمە سیاسی و جنسی و ئەخلاقییەکانی پێشترە، بۆ دروستکردنی دۆخێکی نوێ.
بەرگرتن بە داعش تەنیا لەو ڕێگایەوە نابێت کە بڵێین داعش زادەی ناو فیکری ئیسلامییە، هەر کاتێک ئێمە ئیسلامی نەبووین ئیدی مەترسی وەرگەڕان و بوون بە داعش لەسەرمان نامێنێت و راستەوخۆ دەبین بە ئەنتی فاشیزم و ئەنتی داعش. بەرامبەر مۆدێلی ئیسلامی داعش، مۆدێلی ناسیونالیستی و لیبراڵ و عەلمانیانەی داعشیشمان هەیە. ئەوەی هێزەکان هەر زوو حەرامە ڕەمزییەکانی خۆیان دەشکێنن، ئەوەی کۆی شوناسەکان ئامادەگییەکی ڕوون و ترسناکیان بۆ توندوتیژیی فیزیکی و جەستەیی تێدایە، تەنیا سیفەتی داعش نییە، بەڵکو سیفەتێکی بونیادی دەسەڵاتە لە خۆرهەڵاتدا کە لە پەنجا ساڵی رابوردوودا، هەموو جۆرەکانی جەنگ وئەشکەنجە و جینۆسایدی بەخۆیەوە بینیوە. داعش لە شەپۆلە پێشووەکانی فاشیزم،  توندوتیژتر نییە ، بەڵکو تەنیا فۆرمێکی دیکەی فاشیزمە کە هەمان ئەو میکانیزمانەی پێشوو دوبارە دەکاتەوە، داعش تەنیا زادەی ئیسلام نییە، بەڵکو شێوەیەکی دیکەی بەعس، تۆرانییەت، ولایەتی فەقیە، فاشیزمی خەوتووی ناو کەمایەتی و مەزهەبەکانە. خوێنخۆریی و دڕندەیی داعش زیاتر نییە لە خوێنخۆری و دڕندەیی بەعس یان لە خوێنخۆریی مەزهەبگەرا شیعەکان کە سەدان هەزار گەنجیان بۆ مردن بەردەدایە ناو کێڵگەکانی مین و بە گیانی دەیان هەزار گەنج ڕێیان بۆ تانک و زرێپۆشەکان پاکدەکردەوە پەلاماربدات.
بەرەنگاربوونەوەی داعش تەنیا لە بەرەکانی جەنگدا ناکرێت. بەڵکو تەنیا کاتێک دەکرێت کە لە کۆی بیرکردنەوە و تێڕوانینی فاشیستی بێینە دەرێ کە لەسەر خۆنوساندن بە شوناسی دینی وئەتنی و مەزهەبییەوە ئیشدەکات. ئەمە بەو مانایە نییە مرۆڤ دەستبەرداری شوناس بێت، وەک پڕوپاگەندە فاشیستییەکان بانگی بۆ هەڵدەدەن، بەڵکو بەو مانایەیە کە ئەویدییەکی نامۆ لە هیچ شوناسێکی دینی و نەتەوەیی دروست نەکرێت. جەنگ لەگەڵ داعشدا تەنیا جەنگی سەنگەر نییە، بەڵکو جەنگێکە شۆڕدەبێتەوە بۆ ساتی دروستبوونی سوبێکتی ئینسانیمان لە ژێر ڕەحمەتی بانگەوازە ئایدۆلۆژییەکاندا. بۆ ئەو ساتانەی کە تێیدا «من» ـی سوبێکتەکان لە «ئەویدی»، لە «غەریبەکان» جیادەبێتەوە، بۆ ئەو ساتەی تێیدا شوناسی فەردیمان لەگەڵ شوناسی جەمعیدا دەکەوێتە دیالۆگەوە.
ساتی شەڕ لەگەڵ فاشیزمدا، بەر لە هەر شت ساتی ئیشکردنە لەسەر پەیوەندی فەرد لەگەڵ شوناسە ئایدۆلۆژییە دەستەجەمعییەکەیدا. ئەوە تەنیا شوناسی ئیسلامبوون نییە کە دەتوانێت کەسی فاشیست بەرهەمبهێنێت، بەڵکو شوناسی عەرەببوون، فارسبوون، کوردبوون، تورکبوون، شیعەبوون، پیاوبوون، کوردبوون، عەلمانیبوون ... هتد. هەموو دەتوانن جۆرە جەبرێک دروستبکەن سوبێکتەکان بگۆڕن بۆ ماشێنێکی کوێر و توندوتیژ و  فاشیستی.
هەر جوڵانەوەیەک دژی داعش لە جەوهەردا تەنیا کاتێک کاریگەری قووڵی هەیە کە ڕاوەستان بێت دژ بە  فاشیزم بە گشتی. ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵات لە هەر کات زیاتر دروستکردنی بەرەیەک دژ بە فاشیزم پێویستە، بزاوتێک دژ بە شوناسە داخراوەکان، دژ بە هەموو ئەو بنەما ئایدۆلۆژیانەی کە توندوتیژی دروستدەکەن، لە دۆگماتیزمی دینییەوە  بگرە تا شۆڤێنیزم و ڕاسیزم کە بەجۆرێکی ترسناک لە هەموو کوچە و کۆڵانێکی خۆرهەڵاتدا بڵاوبۆتەوە. بۆئەوەی فاشیزم بوەستێنین دەبێت تیرۆری شوناس لەسەر فەردەکان بوەستێنین، تیرۆری شوناسی دینی و ناسیونالیستی و ژەندەری، دەبێت ئەم داوایە لە داوایەکی لیبرالانەی گەمژەوە بۆ هاوسەنگی نێوان شوناسەکان و دیاریکردنی بەهێزەکەیان لە رێگای هەڵبژاردنەوە، بگۆڕێت بۆ ڕەخنە لە تەواوی سیستمی هەنوکەی خۆرهەڵات و بنەماکانی ئیشکردنی کە بریتییە لە پلیشانەوەی فەرد لە ژێر جەبری شوناسەکاندا. وێرانبوونی ئینسانییەتی ئیسلامەکان لە ژێر جەبری شوناسی ئیسلامبووندا، وێرانبوونی ئینسانییەتی تورکەکان لە ژێر جەبری تورکبوون و وەرگەڕانی خودی عەرەببوون بۆ کەرەستەیەکی تێکشکێن بۆ لایەنە ئینسانییەکەی ناو سوبێکتی عەرەبی. ئێستا سیستمی ئینتیما لای مرۆڤەکان لە خۆرهەڵات وەرگەڕاوە بۆ سیستمێکی تیرۆری کوشندە. ئەنتی فاشیزم لەوەوە دەست پێدەکات کە مرۆڤەکان بەجۆرێکی دی ئینتیما و شوناسی خۆیان پێناسەبکەنەوە. هەر بەرەنگاربوونەوەیەکی فاشیزم، دەبێت لەوێوە دەست پێبکات کە شوناسی پیرۆز، پەیامی پیرۆز، جەنگی پیرۆز بوونی نییە.
بەشی هەرە زۆری هێزە فاشیستییەکانی خۆرهەڵات هێزگەلێکن بێ پاشخانی تیوریی. فاشیزم لە خۆرهەڵات جۆرە فیکرێکی سیاسی نییە، بەڵکو کۆمەڵێک هەڵوێستی ئیجرایی و تاکتیکییە، کۆمەڵێک پلانی جەنگ و پڕۆژەی وێرانکردن و داگیرکردن و سڕینەوە و لادانە. لە چەند ساڵی ڕابوردوودا فیکری سیاسی بەجۆرێکی ترسناک لە کۆی ژیانی سیاسی پاشەکشەیکردوە، سیاسەت کورت بۆتەوە بۆ دیوە پراکتیکییە ڕووتەکەی. مرۆڤ ناتوانێت هیچ کات جیهانێک بگۆڕێت کە تێیناگات. شەڕکردن لەگەڵ فاشیزمدا پابەندی تێگەیشتنە لە فاشیزم. لێرەوە هەر بزاوتێک دژ بە فاشیزم ناتوانێت بزاوتێکی ئەنتی فاشیستی بێت گەر بەجۆرێکی بەربڵاو لە فیکرێکی نوێوە نەیەتە دەرێ کە توانای خوێندنەوەی تەواوی دیمەنەکەی هەبێت. هیچ بزاوتێکی ئەنتی فاشیزم، ناتوانێت بێ تیورەیەکی ڕۆشنی ئەنتی فاشیزم بژی، لێرەوەیە کە بەبێ فیکرێکی تیوریی، سەرهەڵدانی بزوتنەوەیەکی ئەنتی فاشیستی نامومکینە.
هەر بزاوتێکی جەماوەری دژ بە داعش و هێزگەلی لەو جۆرە، بەبێ شوناسێکی ئاشکرا، بەبێ ئەوەی شوناسێکی ڕوونی ئەنتی فاشیستی هەبێت، بەبێ ئەوەی بە ڕۆشنی دژ بە هەموو فاشیزمێک بێت، نرخی نییە. بزاوتێکی لەوجۆرە گەر هات و ڕۆژێک لە ڕۆژان لەدایک بوو، شتێکی جیاواز دەبێت لە بزاوتەکانی مافی مرۆڤ و چالاکییەکانی کۆمەڵگای مەدەنی. هەموو بزاوتێکی ئەنتی فاشیزم دەبێت جوڵاندنەوەیەک بێت لە دەرەوەی ڕیتۆریک و بەلاغەتی لیبرالییانەی ساختەکار دەربارەی پاراستنی کەمایەتییەکان و ڕێگرتن لە جینۆساید. بزاوتێک، دەبێت ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حەقیقەتی فاشیزمدا بکات وەک ئەگەرێک کە لێرەیە و لێرەبووە. ئەنتی فاشیست لە بنەڕەتدا لەسەر هیچ تێزێکی بەلاغی و خورافی ئیش ناکات، چونکە فاشیزم حەقیقەتێکی ڕۆژانە و کۆنکرێتە، پێویستی بە هەڵوێستگیریی ڕوون هەیە لە دەرەوەی ئەوجۆرە هەڵوێستگیرییە لیبرالییە ساختەکارە کە هەڵوێستی ئاوقای بەلاغەتێکی دووبارە و زمانێکی مردو و کڵێشەیی کردوە. هەڵوێست چیتر دەبێت بەرامبەر کۆی کایەی سیاسی بێت، هەڵوێستێک بێت لەسەر سیاسەتەکانی شوناس کە لە تەواوی خۆرهەڵاتدا توندڕەویی و سەربڕین دەخاتەوە، لەسەر دەرهێنانی گروپەکان بێت لەترسی مان و نەمان، لەسەر وەزیفە و شێوازی ئیشکردنی ئایدۆلۆژیا بێت لە ئێستادا، لەسەر ترازانی سوبێکت بێت لە جەبری کۆنتێکستە کۆمەڵایەتییەکان، لەسەر تێپەڕاندنی سوبێکتی ملکەچ و کۆیلەئاسا بێت کە وەک ئامێرد دوای فەرمانی ماشێنە ئایدۆلۆژییەکان دەکەوێت. لەسەر ئەخلاقیاتی دەسەڵات و ڕەفتارکردن بێت لەگەڵ ئەویدیدا، لەسەر سروشتی کەپیتال و ڕۆڵی سەرەکی لە خولقاندنی فاشیزمدا، لەسەر چۆنێتی داماڵینی قودسییەت لە توندوتیژیی، لەسەر پێناسەکردنەوەی پەیوەندی دین و مۆدێرنە دوور لە کڵێشە سواوەکانی لیبرالییەت، کە بەردەوام ئەم دوو دیاردەیە وەک نەیار و ناکۆک پیشاندەدەنەوە. لەسەر تێکشکاندنی ئەو ئەفسانە پوچە بێت کە پێیوایە گەر سیاسییەکان دەستیان لە بازاڕ کێشایەوە ئەوا کەپیتال دەبێتە کەپیتالێکی مرۆڤدۆست و تەندروست و داهێنەر.
سیفەتی سەرەکی هەڵوێست لە ئێستادا ئەوەیە کورتبۆتەوە بۆ چەند گوزارشتێکی زمانەوانی و فەیسبوکی نزم بەرامبەر ئیسلام و دڕندەیی داعش. فاشیزم لەگەڵ خۆیدا پێداویستییەکی گەورە دەهێنێت بۆ پێداچوونەوەی چەمکی هەڵوێستیش. کێشەکە تەنیا ئەوە نییە ئێستا و لێرەدا دژی داعش بین، بەڵکو دەبێت دژی کۆی ئەو زەمینە و هەلومەرجە کاربکەین کە بەجۆرێکی بەردەوام فاشیزم بەرهەمدەهێنێت. زیهنییەتی لیبراڵی، شەڕی داعش وەک شەڕێکی ڕادیکال دژ بە فاشیزم وێناناکات، بەڵکو وەک شەڕی نێوان گووتاری دینی توندڕەو و دینی میانەڕەو وێنایدەکات، وەک پێک هەڵپژانی نێوان نەتەوەیەک و کۆمەڵێک گروپی لادەر و نەخۆش و توندڕەو، وەک شەڕی نێوان مۆدێرنە و دین، وەک دۆخێک کە هەندێک سیاسی نابەرپرس و فاسید دروستیانکردوە... هتد. بۆ خۆدزینەوە لەو ڕاستییەی کە داعش و بەعس و هەموو ماشێنە فاشیستییەکانی تر زادەی کەپیتالیزمی خۆرهەڵاتین. وە هەموو ئەم وێناکردنانەش بە نیازی خۆدزینەوەیە لەو ڕاستییەی کە شەڕی فاشیزم کورت ناکرێتەوە بۆ شەڕی داعش، بەڵکو شەڕێکە دەبێت لە هەموو ئاستەکانی تێڕوانین و ژیان و بیرکردنەوەدا ئەنجامبدرێت.
بە کورتی دروستبوونی بزاوتێکی ئەنتی فاشیسستی کارێکی مومکینە، بە مەرجێ کە جۆرێک لە شکاندنی شێوازە کۆنەکانی شۆڕش و مقاوەمەت بێت. دەبێت ئەنتی فاشیستەکان، هەمان ساتەوەختی ڕادیکالی خۆیان هەبێت تێیدا بڵێن «ئێستا ـ دەشێت ـ بەجۆرێکی تر ـ ڕەفتاربکەین». بەڵام بەجۆرێکی تر ڕەفتارکردن لای ئەنتی فاشیستێک هەمیشە مەحکومە بە بوونی وێنەیەکی ڕۆشن لەو دونیایەی کە فاشیزمی دروستکردوە. ئێستا ـ دەبێت ـ بەجۆرێکی تر ـ رەفتاربکەین مانای ئێستا ـ دەبێت ـ بەجۆرێکی تر ـ بیربکەینەوە. مانای ئێستا ـ دەبێت ـ بەجۆرێکی تر ـ پێناسەی خۆمان بکەین لەدەرەوەی جەبری شوناسە گەورەکان . مانای ئێستا ـ دەبێت ـ بەجۆرێکی تر ـ بدوێین و ببینین. بە بڕوای من سەرەتای هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ فاشیزمدا لەوەوە دێت بە وردی لەسەر «جۆرێکی تر لە ڕەفتار» و ئەگەرەکانی ناوی ئیشبکەین.

نوشته شده توسط له‌ تیف   | لینک ثابت |

 
هۆكاری پەلاماردانی هەرێمی كوردستان لە لایەن شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی داعشەوە

 ئاشكرا دەكرێت

 

داعش لەسەر داوای وڵاتی قەتەر هێرشیكردووەتە سەر هەرێمی كوردستان‌و ئاراستەی شەڕەكەی بەرەو هەرێمی كوردستان گۆڕی، لەكاتێكدا پێشتر داعش لەشەردابوو لەگەڵ شیعەدا، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی هاووڵاتی.

بەرپرسێكی باڵای هەرێمی كوردستان كە داوایكرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، بەرۆژنامەكەی راگەیاندووە "ئەو پارە زۆرەی لەبەردەست داعشدایە پارەی نەوت فرۆشتن نییە، چونكە هیچ  كۆمپانیایەك نەوت لەداعش ناكرێت، بەڵكو قەتەر پێیدەدات".

بەرپرسە باڵاكەی هەرێمی كوردستان بێ ئەوەی ئاماژە بەناوەڕۆكەكەی بكات، رایگەیاندووە پێشتر رێككەوتنێك لەنێوان هەرێم‌و بەتایبەتتر پارتی‌و قەتەردا هەبووە، دواتر پارتی لەژێر كاریگەری ئەمریكاو ئێراندا لەو رێككەوتنە پاشگەز بووەتەوە "قەتەر بەمە توڕە بووەو داعشی لەدژی هەرێم جوڵاندووە".

عەبدولسەلام بەرواری كادری پێشكەوتووی پارتی‌و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمان، لەو بارەوە رایگەیاندووە "قەتەر بەردەوامە لەپشتگیریكردنی داعش، وەكو هەرێم لەمێژە عیلاقەمان لەگەڵ قەتەر باش نییە".

بەرواری، ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو مەسەلەكە بەو شێوەیە نابینێت كە داعش لەلایەن قەتەرە دژی هەرێم جوڵێنرابێت‌و رایگەیاندووە "داعش تەسەوری دەكرد بگاتە بەغداد نەگەیشت، بۆیە ئاراستەی شەڕەكەی بەرەو هەرێم گۆڕی".

بەوتەی بەرپرسە باڵاكەی هەرێمی كوردستان، بەشێكی زۆری ئەو چەك‌و تەقەمەنییەی داعش لەشەڕدا بەكاریدەهێنێت چەكی ئۆكرانییەو گومان دەكرێت ئەو چەكانە بەخاكی توركیادا بگاتە دەستیان.

لای خۆیەوە وەستا رەسوڵ فەرماندەی میحوەری كەركوكی هێزی پێشمەرگە،  رایگەیاندووە "ئۆكرانیاو وڵاتانی شەرق شاشن مەجالی فرۆشتنی چەكیان بەڕێگەی قاچاخ زۆرە، بۆیە چەكەكانیان دەگاتە داعش".

ناوبراو هەروەها رایگەیاندووە "ئەمڕۆ سنورەكان واڵایەو چەك لەسنوورەكانی بۆ دەستی داعش دزەی پێدەكرێت". 

پەلاماری كتوپڕی چەكدارەكانی ناوچە كوردستانییەكانی موسڵ لەلایەن چەكدارەكانی داعش‌و پێشڕەوییە خێراكانیان، سەركردە سەربازیەكانی هەرێمی كوردستانی تووشی راچڵەكانێكی گەورە كرد.

داعش لەماوەی هەفتەیەكدا قەزای سنجارو تلكێف‌و حەمدانییەو تەواوی ناحییەو گوندەكانی ناوچە كوردستانییەكانی موسڵی كۆنترۆڵكردو لەژێر چنگی پێشمەرگە دەریهێنا، بەڵام لەگەڵ گەیشتنیاندا بەمەخمورد سەركردایەتی هەرێم داوای پشتیوانی نێودەوڵەتی كرد.

جەمال مورتكە فەرماندەی پێشووی سەربازی پارتی، گرفتی هونەری بەهۆكاری پاشەكشەی پێشمەرگە دەزانێت‌و رایگەیاندووە "نابێت بەهۆی ئەم شكستەوە نائومێد بین، بەڵكو دەبێت ئوموری خۆمان رێكبخەینەوە‌و بچینەوە مەیدان".

جەمال مورتكە هەروەها رایگەیاندووە "پێشمەرگە پەروەردە نەكراوەو دەورەی بۆ نەكراوەتەوە، بۆیە بارودۆخەكە بەم شێوەیە بوو".

بەپێی زانیاریەكان، مەسعود بارزانی سەرۆكی ماوەدرێژكراوەی هەرێم لەبارەی پاشەكشەی پێشمەرگەوە قسەی لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا كردووە، نیگەرانی خۆی دەربریووە لەكەم توانایی فەرماندەكانی پێشمەرگە.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، نەوشیروان مستەفا بەبارزانی راگەیاندووە كە پێشمەرگە هێزێكی نانیزامییەو هەر ئەمەش هۆكاری پاشەكشەكردنەكەیەو هەردوولا هاورابوون لەسەر هەوڵدان بۆ باشكردنی وەزعی پێشمەرگە توانای تێپەراندنی ئەم قۆناغە.

 

مام رۆستەم فەرماندەی پێشووی سەربازی یەكێتی‌و هەڵسوراوای گۆڕان، لەو بارەوە رایگەیاندووە "هێزەكانی پێشمەرگە رێكنەخراونەتەوەو بێسەرووبەری پێوە دیارە".

تێناگەم بۆ پێشمەرگە بەرانبەر هێزێك پاشەكشەی كرد نەچەكی كیمیایی هەیەو نە تەیارە، لەكاتێكدا پێشمەرگە دەبابە‌و راجیمەی هەیە‌و چەندین ساڵە خزمەت دەكەن، مام راستەو ئەوەی وتووە.

دوای نزیكبوونەی داعش لەسنوری مەخمورد مەسعود بارزانی قسەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای توركیادا كردووە، داوای پێدانی چەك‌و هاوكاری سەربازی لێكردوون، بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە داواكەیان رەتكردووەتەوە.

بەرپرسە باڵاكەی هەرێمی كوردستان، زانیاری وردی لەبارەی پەیوەندیەكەی نێوان بارزانی‌و بەرپرسانی توركیا كردووەو رایگەیاندووە "توركیا بۆ هاوكارینەكردنی سەربازی هەرێم سێ پاساویان هەبووە".

دەربارەی پاساوەكانی توركیا، سەرچاوەكەی باسیلەوەكردووە پاساوی یەكەمیان ئەوەبووە ئەوان لەساتەوەختی هەڵبژاردندان‌و ئەو هاوكارییە زیانیان پێدەگەیەنێت، پاساوی دووەمیشیان ئەوەبوو ئەوان بارمتەیان لای داعشەو بەهاوكاریكردنی هەرێم مەترسی لەسەر ژیانی بارمتەكانیان دروستبێت، پاساوی سێیەمیان ئەوەبوو ئەوان ئەندامی ناتۆن‌و بەهاوكاریكردنی هەرێم گرفتیان لەگەڵ ناتۆ بۆ دروستدەبێت.

لای خۆشییەوە مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری كورد رایگەیاندووە "نازانم وڵاتان بۆ هاوكاری هەرێم ناكەن، لەكاتێكدا داعش دژی كوردە بەهۆی ئەو حوكمە مەدەنییەی لەكوردستاندا هەیە".

 

 

نوشته شده توسط له‌ تیف   | لینک ثابت |

سه‌یری سه‌رکرده‌ چه‌په‌ڵه‌ دواکه‌وتووه‌کانی داعش بکه‌ن!

 

serkrde daiish.jpg


 

نوشته شده توسط له‌ تیف   | لینک ثابت |

ئەوەی‌ لەبارەی‌ داعشەوە نەتزانیوە جمعه بیست و چهارم مرداد 1393 20:41

هەرێمی‌ كوردستان بەنزیكەیی‌ 1050 كیلۆمەتر سنوری‌ لەگەڵ‌ عێراقدا هەیە، دوای‌

 گۆڕانكارییەكانی‌ ئەم دواییە ئێستا زیاتر لە 1020 كیلۆمەتری‌ ئەو سنورە كەوتووەتە

 دەست داعش‌و ئەوەی‌ كە ماوەتەوە بەدەست حكومەتی‌ عێراقییەوە هەیە.

بەم پێیە بێت هەرێم گەورەترین سنوری‌ لەگەڵ‌ ئەو دراوسێ‌ نەخوازراوەیدا هەیە، راستە ئێستا داعش بەغدای‌ كردووەتە ئامانج، بەڵام ئەمە مانای‌ ئەوە نییە چاوی‌ لەو سنورە پان‌و بەرینە پۆشیبێت.

حكومەتی‌ هەرێم لەرۆژی‌ 11ی‌ تەموزەوە دەستیكردووە بەهەڵكەندنی‌ خەندەقێك هەر لەناحیەی‌ رەبیعەی‌ هاوسنوری‌ سوریاوە هەتا جەلەولای‌ هاوسنوری‌ ئێران بۆ ئەوەی‌ بەر لەجموجۆڵی‌ داعش بگرێت بۆ ناو هەرێم، بەڵام رەنگە تێگەیشتن لەپێكهاتەو مێژووی‌ ئەو رێكخراوە بەقەد خەندەقەكە گرنگی‌ هەبێت بۆ رووبەرووبوونەوەیان.

قۆناغەكانی‌ گەشەی‌ داعش

ساڵی‌ 2004 ئەبو موسعەب زەرقاوی‌ گرووپی‌ تەوحیدو جیهادی‌ لەعێراق دروستكردو موبایەعەی‌ ئوسامە بن لادنی‌ كرد، لەوە‌ بەدواوە ناوەكەی‌ گۆڕدرا بۆ رێكخراوی‌ قاعیدە لەوڵاتی‌ رافیدەین‌و هەرزوو بووە چالاكترین گرووپی‌ توندڕەو لەعێراقداو بەدەیان كردەوەی‌ خۆكوژی‌ ئەنجامدا، ساڵی‌ 2006 زەرقاوی‌ لەرێێ‌ ڤیدیۆیەكەوە پێكهێنانی‌ ئەنجوومەنی‌ شورای‌ موجاهیدینی‌ راگەیاند بەڕێبەرایەتی‌ عەبدوڵا رەشید بەغدادی‌، مانگێك دوای‌ ئەوە زەرقاوی‌ لەهێرشێكی‌ ئەمەریكییەكاندا كوژرا‌و رێكخراوەكە ئەبو حەمزە موهاجیری‌ كردە ئەمیری‌ خۆی‌، لەكۆتایی‌ ئەو ساڵەشدا دەوڵەتی‌ ئیسلامی‌ لەعێراق راگەیەندرا كە ئەبو عومەر بەغدادی‌ بووە كەسی‌ یەكەم، لەدوای‌ كوژرانی‌ ئەم دوانە لەساڵی‌ 2010 ئەنجوومەنی‌ شورا ئەبوبەكر بەغدادی‌ كردە شوێنگرەوەی‌ ئەبو عومەرو ناسر لدینەڵا سلێمانی‌ كردە وەزیری‌ جەنگ.

ساڵی‌ 2011 لەكاتی‌ رووداوەكانی‌ سوریا كە بەرەی‌ نوسرە لەسوریا پێكهات، رێكخراوەكەی‌ ئەبوبەكر بەغدادی‌ پەلی‌ كێشا بۆ ناو سوریاو بەهەماهەنگی‌ نوسرە كاریان دەكرد رۆژی‌ 9ی‌ نیسانی‌ 2013 بەغدادی‌ رایگەیاند ئەو بەرەیەش درێژكراوەی‌ رێكخراوەكەی‌ ئەوانە، بۆیە هەردووكیانی‌ هەڵوەشاندەوەو لەژێر ناوی‌ «دەوڵەتی‌ ئیسلامیی‌ لەعێراق‌و شام» كۆیكردنەوە.

ماوەیەك دوای‌ ئەوە ئەبو محەمەد جۆلانی‌ ئەمیری‌ نوسرە رایگەیاند ئەوان بەشێك نین لەرێكخراوەكەی‌ بەغدادی‌، بەڵكو درێژكراوەی‌ قاعیدەن لەئەفغانستان.

رۆژی‌ 29ی‌ حوزەیران داعش بەفەرمی‌ ناوەكەی‌ خۆی‌ گۆڕی‌‌و «خەلافەتی‌ ئیسلامی‌» راگەیاند بەرێبەرایەتی‌ «خەلیفە ئەبوبەكر بەغدادی‌»‌و كەسێك بەناوی‌ ئەبو محەمەد عەدنانی‌ كە وەك وتەبێژی‌ رێكخراوەكە خۆی‌ ناساند رایگەیاند كە تەواو ناوی‌ «داعش» نەماوەو رێكخراوەكە سنوری‌ نێوان عێراق‌و سوریای‌ تێكشكاند.

بەم هەنگاوە داعش شەرعیەتی‌ ئەوەی‌ دا بەخۆی‌ كە چالاكییەكانی‌ تەنها لەسنوری‌ عێراق‌و شامدا نییە، بەڵكو بۆ هەیە لەسەرانسەری‌ جیهاندا كاربكات، بەو پێیەی‌ ئەو چەقی‌ كۆكردنەوەی‌ جیهادییەكانی‌ جیهانە.

پەیكەری‌ رێكخراوەیی‌ داعش

لەدوای‌ ئەبو بەكر بەغدادییەوە ئەبو موسلیم توركمانی‌ جێگری‌ دێت كە ناوی‌ راستەقینەی‌ فازڵ‌ حیالییە‌و ئەفسەری‌ پێشووی‌ سوپای‌ عێراقە، كاروباری‌ رێكخراوەكەش بەسێ‌ ئاساتدا دابەشكراون كە سەرجەمیان راستەوخۆ گرێدراونەتەوە بەخودی‌ بەغدادییەوە، ئەوانیش وەزیرەكان‌و نوسینگەی‌ جەنگ‌و پارێزگارەكان، دیارترین سەركردەكانی‌ داعش بریتین لەمانە:

ئەبو عەبدولرەحمان بیبلاوی‌ (عەدنان ئیسماعیل نەجم) كەسی‌ یەكەمی‌ سەربازی‌ رێكخراوەكە بوو هەتا رۆژی‌ 5ی‌ حوزەیران لەموسڵ‌ كورژرا.

ئەبو قاسم (عەبدوڵا ئەحمەد مەشهەدانی) بەرپرسی‌ وەرگرتنی‌ شەڕكەرانی‌ عەرەب‌و ئامادەكردنی‌ خۆكوژەكانە.

ئەبو هاجەر عەسافی‌ (محەمەد حەمید دلێمی) بەرپرسی‌ پەیوەندییەكانە‌و ئەبو سەڵاح (موەفەق موستەفا كەرموش) بەرپرسی‌ دارایییەو ئەبو عەلی‌ (عەبدولواحید خزێر ئەحمەد) بەرپرسی‌ گشتی‌ ئاسایشەو ئەبو محەمەد (بەشار ئیسماعیل حەمدانی) بەرپرسی‌ گرتوخانەكانەو ئەبو عەبدولقادر (شەوكەت حازم فەرحات) بەرپرسی‌ گشتی‌ كاروباری‌ ئیدارییە.

جگە لەمانە ئەبو كیفاح (خەیری‌ عەبد حەمود تائی‌) بەرپرسی‌ تەقاندنەوەیەو ئەبو سوجەی‌ (عەوف عەبدولرەحمان عەفری‌) بەرپرسی‌ خێزانی‌ كوژراوو كاروباری‌ ژنانە، ئەبو شەیما (فارس ریاز نعێمی‌) بەرپرسی‌ كۆگاو حەشارگەكانی‌ چەكە.

ئەبو مەیسەرە (ئەحمەد عەبدولقادر جەزاع) بەرپرسی‌ بەغدا، ئەبو موهەنەد سویداوی‌ (عەدنان لەتیف سویداوی‌) بەرپرسی‌ ئەنبار، ئەبو جەرناس (رەزوان تالب حەمدون) بەرپرسی‌ سنوری‌ عێراق‌و سوریا، ئەبو فاتیمە (ئەحمەد موحسین جحێشی‌) بەرپرسی‌ پارێزگاكانی‌ فوراتی‌ ناوەڕاست، دیسان؛ ئەبو فاتیمە (نعمە عەبدولنایف جبوری‌) بەرپرسی‌ كەركوك، ئەبو نەبیل (ویسام عەبدولزەیدی‌ زوبێدی‌) بەرپرسی‌ سەلاحەدین.

ئەبووبەكر بەغدادی‌

تا ئەو كاتەی‌ وەك «خەلیفە»ی‌ دەوڵەتە نوێیەكە ناساند كە خۆیان ناوی‌ «دەوڵەتی‌ ئیسلامی»یان لێناوە، تەنها دوو وێنەی‌ ئەبوبەكر بەغدادی‌ لەبەر دەستدابوون، یەكێكیان لەلای‌ دەزگا ئەمنییە عێراقییەكان بوو، ئەویتریشیان ئەمەریكییەكان بڵاویانكردبۆوە كە قات‌و بۆینباخی‌ لەبەردابوو. بەغدادی‌ ئێستا لەلای‌ زۆربەی‌ دەزگا هەواڵگیرییەكانی‌ دونیا بە «مەترسیدارترین پیاوی‌ جیهان» ناسراوە، تەنانەت ئەوەی‌ بەبەغدادی‌ كراوە ئوسامە بن لادن لەو پەڕی‌ دەسەڵاتیدا لەكاتی‌ رووداوەكانی‌ 11ی‌ سێپتەمبەری‌ 2001 پێی‌ نەكراوە. 

ئەم پیاوە كە ئێستا ئەمەریكییەكان 10 ملیۆن دۆلاریان داناوە وەك خەڵات بۆ هەر كەسێك زانیاری‌ لەبارەوە بدات، سنوری‌ دەسەڵاتەكەی‌ لەقەراغی‌ بەغداوە درێژبووەتەو بۆ دەوروبەری‌ دیمەشق‌و دوو چمكی‌ تریشی‌ لەسنوری‌ ئەردەن‌و توركیایە، هەر بۆیە ئێستا نازناوی‌ «ئوسامە بن لادنی‌ دووەم»ی‌ لێنراوە.

ئەبوبەكر بەغدادی‌ ساڵی‌ 1971 لەسامەڕا لەدایكبووە، ناوی‌ تەواوی‌ بریتییە لە (ئیبراهیم عەلی‌ ئەلبەدری‌ سامەرائی‌)‌و پێشتر نازناوەكانی‌ «ئەبو دوعا»‌و «كەرار»ی‌ هەڵگرتووە، زۆربەی‌ براو مامەكانی‌ پیاوی‌ ئاینین‌و لەبواری‌ فیقدا شارەزان، خۆیشی‌ بڕوانامەی‌ دكتۆرای‌ هەیە لەكۆلێژی‌ پەروەردەی‌ زانكۆی‌ بەغدای‌ ئیسلامی‌‌و پسپۆڕییەكەی‌ لەبواری‌ زانستی‌ ئیسلامیی‌‌و مێژووو شیعردایە، هاوڕێكانی‌ لەسەردەمی‌ خوێندندا ناوی‌ «فەیلەسوفی‌ جیهاد»یان لێناوە.

بەغدادی‌ بەپیاوێكی‌ توندڕەوو رق لەدڵ‌ ناسراوە، ئەوانەی‌ كاریان لەگەڵ‌ كردووە ئاماژە بەوە دەكەن كە لەشەڕی‌ مەیدانیدا پلان داڕێژەرێكی‌ وردە، هەر ئەمەش وایكرد لەناو ئەو بێسەرەو بەرەییەی‌ سوریادا گرووپەكەی‌ بەغدادی‌ پێشڕەوی‌ زیاتر بكات لەچاو گرووپەكانی‌ تردا.

ساڵی‌ 2003 پاش پەلاماردانی‌ عێراق لەلایەن ئەمەریكاوە، بەغدادی‌ دەچێتە ریزەكانی‌ قاعیدە لەژێر رێبەرایەتی‌ ئوسامە بن لادن، لەو دەمەدا شوێنكەوتوویەكی‌ گوێڕایەڵی‌ ئەبو موسعەب زەرقاوی‌ بووە كە ئەو كات ئەمیری‌ قاعیدە بوو لەعێراق، بەهۆی‌ شارەزایی‌ لەشەریعەت‌و توندڕەویی‌ لەشیكردنەوەی‌ دەقە ئاینییەكان، هەرزوو ئەستێرەی‌ بەغدادی‌ لەناو چەكدارە گەنجەكاندا هەڵدەكشێت‌و دەبێتە ئەندامی‌ شورای‌ دەوڵەتی‌ ئیسلامی‌ لەعێراق.

ساڵی‌ 2006 فڕۆكەیەكی‌ ئەمەریكی‌ هێرش دەكاتە سەر حەشارگەیەكی‌ قاعیدە لەسنوری‌ سوریا‌و عێراق، ئامانجی‌ ئەو هێرشە لەناوبردنی‌ بەغدادی‌ بووە، چونكە لەو دەمەدا بەرپرسی‌ راكێشانی‌ چەكدارە تونڕەوەكان بووە بۆ ناو قاعیدە لەهەردوو وڵاتی‌ سوریاو سعودیە، بەڵام بەغدادی‌ لەو هێرشەدا رزگاری‌ دەبێت.

رۆژی‌ 19ی‌ نیسانی‌ 2010 سوپای‌ ئەمەریكا پرۆسەیەكی‌ سەربازی‌ لەناوچەی‌ سەرسارئەنجامداو هێرشی‌ كردە سەرماڵێك كە ئەبو عومەر بەغدادی‌ ئەمیری‌ دەوڵەتی‌ ئیسلامی‌‌و ئەبو حەمزە موهاجیری‌ یاریدەدەری‌ تێدابوون، لەو هێرشەدا هەردوكیان كوژران‌و رۆژی‌ 16ی‌ ئایاری‌ هەمانساڵ‌ بەفەرمی‌ ئەبوبەكر بەغدادی‌ بووە كەسی‌ یەكەمی‌ قاعیدە لەعێراق، هەر لەو ساڵەدا خۆی‌ سەرپەرشتی‌ پرۆسەیەكی‌ گەورەی‌ تەقینەوە دەكات كە لەیەك رۆژدا 60 تەقینەوە لەناوچە جیاجیاكانی‌ عێراق ئەنجام دەدرێت‌و بەهۆیەوە 110 كەس دەبنە قوربانی‌، كاتێك ساڵی‌ 2011 سوپای‌ ئەمەریكا لەعێراق دەكشێنەوە، بەغدادی‌ گۆڕەپانەكەی‌ بۆ چۆڵ‌ دەبێت‌و رووداوەكانی‌ سوریاش ئەوەندەی‌ تر كارئاسانی‌ بۆ دەكات بۆ ئەوەی‌ رۆژ بەرۆژ رێكخراوەكەی‌ بەهێزتر بكات، لەوە بەدواوە بەغدادی‌ موبایەعەی‌ ئەیمەن زەواهیری‌ سەرۆكی‌ قاعیدە ناكات‌و گروپەكەی‌ خۆی‌ جیا دەكاتەوە.

ناوچەی‌ فەرمانڕەوایی‌ داعش

كاتێك مارك سایكسی‌ عەقیدی‌ بەریتانی‌ لەگەڵ‌ فرانسوا جۆرج بیكۆی‌ كونسوڵی‌ گستی‌ فەرەنسا لەساڵی‌ 1916 ناوچەی‌ ژێر فەرمانڕەوایی‌ خۆیان لەعێراق‌و سوریا بەپێی‌ رێكەوتننامەی‌ (سایكس - بیكۆ) دابەشكرد لەخەیاڵی‌ ئەوەدا نەبوون رۆژێك لەرۆژان گرووپێكی‌ توندڕەوی‌ چەكدار سەرجەمی‌ ئەو رێككەوتننامەیە هەڵدەوەشێنێتەوەو سنوری‌ عێراق‌و سوریا دەكاتەوە بەیەك.

دوای‌ ئەوەی‌ داعش رۆژی‌ 10ی‌ حوزەیران دەستیگرت بەسەر موسڵداو بەرو تكریت‌و حەویجەو ناوچەكانی‌ تر كشا، ئیتر سوپای‌ عێراق سەرسنوری‌ لەگەڵ‌ سوریا چۆڵكردو بەتەواوی‌ كەوتە دەست داعش، لەدیوی‌ سوریاشەوە داعش پێشڕەوی‌ كردو ناوچە سنورییەكانی‌ گرتە دەست‌و هەردوو بەرەكەی‌ لەژێر ناوی‌ «خەلافەتی‌ ئیسلامی‌»دا كۆكردەوەو سنوری‌ لەنێوان عێراق‌و سوریادا نەهێشت.

ئێستا لەدیوی‌ سوریا شارەكانی‌ دێرزورو رقە بەتەواوی‌ لەژێر دەسەڵاتی‌ داعشدان، ئەمە جگە لەوەی‌ كۆنترۆڵی‌ ناوچەكانی‌ جرابلس‌و باب‌و عەزازی‌ لەباكوری‌ حەڵەب بەدەستە، هەروەها باكوری‌ ئەدلیب لەنزیك سنوری‌ توركیا.

لەعێراقیش موسڵ‌‌و تكریت‌و حەویجە داعش بەڕێوەیان دەبات‌و لەرومادی‌‌و فەلوجەش لەپارێزگای‌ ئەنبار بەهەمان شێوە هێزی‌ یەكەمە لەناوچەكەدا، ئەمە جگە لەوەی‌ لەچەند ناوچەیەكی‌ دیالەو بابل‌و سەلاحەدین‌و نەینەواو كەركوك دەستڕۆیشتووە.

ئێستا لەو ناوچانەی‌ لەعێراق داعش دەستی‌ بەسەردا گرتوون چەند گروپێكی‌ تر تیایدا ئاكتیڤن، لەوانە چەكدارانی‌ تەریقەتی‌ نەقشبەندی‌ (باڵی‌ سەربازی‌ حیزبی‌ بەعس)، ئەنسار سوننە، كەتیبەكانی‌ سەورەت عەشرین، سوپای‌ موجاهدین، سوپای‌ راشیدین، سوپای‌ محەمەد، شۆڕشگێڕانی‌ ئەنبار، بەرەی‌ نیشتیمانی‌ ئازادكردنی‌ عێراق، سوپای‌ فاتحین، سوپای‌ ئەهلی‌ سوننەو جەماعەت‌و چەند دەستەیەكی‌ تر، بەڵام هیچ یەكێك لەمانە ناتوانن بەبێ‌ فەرمانی‌ داعش بجوڵێنەوە.

سێ‌ رۆژ دوای‌ ئەوەی‌ داعش موسڵی‌ كەوتە دەست لەمزگەوتنی‌ نەبی‌ یونس لەو شارە نوێنەرانی‌ هەموو گروپە چەكدارەكانی‌ كۆكردەوەو پێی‌ راگەیاندن تەنها كار بەو یاسایانە دەكرێـ كە داعش دەریان دەكات‌و تاكە ئاڵای‌ رێگەپێدراویش ئاڵای‌ داعشە، ئەم كارەشی‌ لەمزگەوتی‌ گەورەی‌ شاری‌ تكریت دووبارە كردەوە.

چەكەكانی‌ داعش

ئەگەر لەرابردوودا داعش بەتەنها پشتی‌ بەشەڕی‌ پارتیزانی‌‌و تەقاندنەوەی‌ بۆمبی‌ چێنراوو پشتێن‌و ئۆتۆمبێلی‌ بڕ لەتەقەمەنی‌ بەستبێت، ئێستا بارودۆخەكە گۆڕانی‌ بەسەردا هاتووەو ئەو چەكانەی‌ بەدەست داعشەوەیە رەنگە تەنها لای‌ سوپا نیزامییەكان بێت.

پاش هەڵاتنی‌ سوپای‌ عێراق لەموسڵ‌‌و تكریت بەدەیان تانك‌و زرێپۆش‌و ئۆتۆمبێلی‌ هامەرو تۆپی‌ دوورهاوێژو چەكی‌ جۆراو جۆر كەوتنە دەست داعش، تەنانەت دەنگۆی‌ ئەوە هەیە كە دەستیان گرتبێت بەسەر تاقیگەیەكی‌ چەكی‌ كیمیاویدا.

نوێترین راپۆرتی‌ دەزگای‌ هەواڵگری‌ ئەمەریكا (CIA) ئاماژە بەوە دەكات كە لەتاقیگەكانی‌ زانكۆی‌ موسڵ‌ داعش دەستی‌ گرتووە بەسەر یۆرانیۆمدا، بەڵام دەزگاكە رایگەیاندووە كە ئەو بڕە یۆرانیۆمە ئەوەندە نەپیتێنراوە كە بۆ دروستكردنی‌ چەك سوودی‌ لێ ببینرێت‌و بڕەكەی‌ كەمە.

ئەم راپۆرتە لەژمارە (30) گۆڤاری شار لەبەرواری (15/7/2014) بڵاوبووەتەوە

نوشته شده توسط له‌ تیف   | لینک ثابت |

خشته‌ی ئه‌لفبێ کوردی جمعه هفدهم مرداد 1393 17:13
elifbe.jpg

۱- ه‌ = سه‌ره ‌   ۲- ێ = ژێره‌    ۳- ۆ = بۆره‌
نوشته شده توسط له‌ تیف   | لینک ثابت |

پێکه‌وه‌ ژیانی ئایینی چهارشنبه هشتم مرداد 1393 13:8

ئه‌م ڕووداوه‌ دواییانه‌ی ئێراق و باشووری کوردستان و هێرشی داعش و پێناسه‌ کردنی خۆیان به‌ خه‌لیفه‌ی جیهانی ئیسلام!!!که‌ ڕق و بێزارییه‌کی زۆری له‌ نێو شوێنکه‌وتووانی ئایین و ئاینزاکاندا دروست کردووه‌ و...ده‌توانرێت قسه‌ی زۆری له‌ سه‌ر بکرێت،جا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ که‌ فره‌ئایینی له‌ نێو کورددا(کوردی موسڵمانی شیعه‌ و سوننه‌،کوردی ئێزیدی و کاکه‌یی و فه‌له‌ و جووله‌که‌،....) به‌ قه‌د هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوونی نییه‌،به‌مه‌شه‌وه‌ پێڕه‌وانی کوردی ئه‌م ئایینانه‌ به‌ هه‌زاران ساڵه‌ به‌ بێ کێشه‌ و شه‌ڕیک پێکه‌وه‌ وه‌کوو برا و هاوڕێ چاک ژیاون، جا ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و ناکۆکییه‌ک هاتبێته‌ ئاراوه‌ به‌ پیلانی داگیرکه‌ران و دوژمنانی کورد بووه‌،کورد به‌ پێچه‌وانه‌ی گه‌لانی دیکه‌، هه‌میشه ئاشتی خوازانه‌‌ سه‌ره‌تا خۆی به‌ ئینسان و نه‌ته‌وه‌که‌ی واته‌ کورد پێناسه‌ کردووه‌‌،پاشان به‌ دینه‌که‌یه‌وه‌ خۆی ناساندووه‌.

نوشته شده توسط له‌ تیف   | لینک ثابت |

خوش بود گر محک... چهارشنبه هشتم مرداد 1393 12:59

خوش بود گر محک تجربه آید به میان


                                    تا سیه روی شود هر که در او غش باشد

 

 

                      ای کاش روزی خائنان رسوا می‌شدند

نوشته شده توسط له‌ تیف   | لینک ثابت |

ماهنامه‌ی وزین کوردی- فارسی مهاباد که‌ شاید به‌ جرات بتوان گفت تنها ماهنامه‌ی کوردی منتشره‌ در کوردستان ایران است بعد از توقف انتشار مجله‌ی سروه‌ تنها یادگار استاد هێمن بزرگ،سالهاست جای خالی سروه‌ را به‌ خوبی پر کرده‌ است.

مهاباد با مدیرمسئولی کاک احمد بحری و شورای نویسندگان که‌ عبارتند از عزیزان:عزیز ولیانی،نسرین جعفری،سواره‌ فتوحی،امین گردیگلانی و علی اسماعیل زاده‌ اداره‌ می‌شود.این ماهنامه‌ در شهر مهاباد شهر شاعران و عالمان کورد منتشر می‌شود.امید است دوستداران اهل مطالعه‌ و فرهنگ و ادب کوردی با تهیه‌ی آن بر مطالعات و آگاهیهای خود در این زمینه‌ بیافزایند.

یکی از بخشهای زیبا و جالب این ماهنامه‌ قسمتی است تحت عنوان "که‌ونه‌نیشتمان" که‌ در هر شماره‌ چند عکس قدیمی مربوط به‌ اشخاص و مکانهای گذشته‌ی کوردستان منتشر می‌شود.

در ضمن دوستان حتما هنگام تهیه‌ی مهاباد زمینه‌ی رایگان کانی شماره‌ ۶۰ را نیز که‌ مخصوص کودکان است از فروشنده‌ تحویل بگیرید.  
نوشته شده توسط له‌ تیف   | لینک ثابت |

نظر صمد بهرنگی در مورد ادبیات کودکان شنبه چهارم مرداد 1393 23:59

صمد بهرنگی می‌نویسد: «دیگر وقت آن گذشته است که ادبیات کودکان را محدود کنیم به تبلیغ و تلقین نصایح خشک و بی‌بروبرگرد،‌ نظافت دست و پا و بدن‌، اطاعت از پدر و مادر‌، حرف‌شنوی از بزرگان‌، سروصدا نکردن در حضور مهمان‌، سحرخیز باش تا کامروا باشی‌، بخند تا دنیا به رویت بخندد‌، دستگیری از بینوایان به سبک و سیاق بنگاه‌های خیریه و مسائلی از این قبیل که نتیجه‌ی کلی و نهایی همه‌ی این‌ها بی‌خبر ماندن کودکان از مسائل بزرگ و حاد و حیاتی محیط زندگی است.

چرا باید در حالی که برادر بزرگ دلش برای یک نفس آزاد و یک دم هوای تمیز لک زده‌، کودک را در پیله‌ای از «خوشبختی و شادی و امید» بی‌اساس خفه کنیم؟ بچه را باید از عوامل امیدوارکننده‌ی الکی و سست‌بنیاد ناامید کرد و بعد امید دگرگونه‌ای برپایه‌ی شناخت واقعیت‌های اجتماعی و مبارزه با آن‌ها را جای آن امید اولی گذاشت.

آیا کودک غیر از یاد گرفتن نظافت و اطاعت از بزرگان و حرف‌شنوی از آموزگار (کدام آموزگار؟) و ادب (کدام ادب؟ ادبی که زورمندان و طبقه‌ی غالب و مرفه حامی و مبلغ آن است؟) چیز دیگری لازم ندارد؟

آیا نباید به کودک بگوییم که در مملکت تو هستند بچه‌هایی که رنگ گوشت و حتا پنیر را ماه به ماه و سال به سال نمی‌بینند؟ چرا که عده‌ی قلیلی دل‌شان می‌خواهد همیشه «غاز سرخ‌شده در شراب» سر سفره‌شان باشد.

آیا نباید به کودک بگوییم که بیش‌تر از نصف مردم جهان گرسته‌اند و چرا گرسنه شده‌اند و راه برانداختن گرسنگی چیست؟ آیا نباید درک علمی و درستی از تاریخ و تحول و تکامل اجتماعات انسات به کودک بدهیم؟ چرا باید بچه‌های شسته و رفته و بی‌لک و پیس و بی‌سروصدا و مطیع تربیت کنیم؟ مگر قصد داریم بچه‌ها را پشت ویترین مغازه‌های لوکس خرازی‌فروشی‌های بالای شهر بگذاریم که چنین عروسک‌های شیکی از آن‌ها درست می‌کنیم؟

چرا می‌گوییم دروغگویی بد است؟ چرا می‌گوییم دزدی بد است؟ چرا می‌گوییم اطاعت از پدر و مادر پسندیده است؟ چرا نمی‌آییم ریشه‌های پیدایش و رواج و رشد دروغ‌گویی و دزدی را برای بچه‌ها روشن کنیم؟

کودکان را می‌آموزیم که راستگو باشند، درحالی‌که زمان‌، زمانی است که چشم راست به چشم چپ دروغ می‌گوید و برادر از برادر در شک است و اگر راست آن‌چه را در دل دارد، بر زبان بیاورد،‌ چه‌ بسا که از بعضی از دردسرها رهایی نخواهد داشت.

آیا اطاعت از آموزگار و پدری و مادری ناباب و نفس‌پرست که هدف‌شان فقط راحت زیستن و هر چه بیش‌تر بی‌دردسر روزگار گذراندن و هرچه بیش‌تر پول درآوردن است،‌ کار پسندیده‌ای است؟

چرا دستگیری از بینوایان را تبلیغ می‌کنیم و هرگز نمی‌گوییم که چگونه آن یکی «بینوا» شد و این یکی «توانگر» که سینه جلو دهد و سهم بسیار ناچیزی از ثروت خود را به آن بابای بینوا بدهد و منت سرش بگذارد که آری من مرد خیر و نیکوکارم و همیشه از آدم‌های بیچاره و بدبختی مثل تو دستگیری می‌کنم‌، البته این هم محض رضای خداست، والا تو خودت آدم نیستی.

اکنون زمان آن است که در ادبیات کودکان به دو نکته توجه کنیم و اصولا این دو را اساس کار قرار دهیم.

نکته‌ی اول‌، ادبیات کودکان باید پلی باشد بین دنیای رنگین بی‌خبری و در رؤیا و خیال‌های شیرین کودکی و دنیای تاریک و آگاه غرقه در واقعیت‌های تلخ و دردآور و سرسخت محیط اجتماعی بزرگ‌تر‌ها‌. کودک باید از این پل بگذرد و آگاهانه و مسلح و چراغ به دست به دنیای تاریک بزرگ‌ترها برسد. در این صورت است که بچه می‌تواند کمک و یار واقعی پدرش در زندگی باشد و عامل تغییردهنده‌ی مثبتی در اجتماع راکد و هر دم فرورونده.

بچه‌ باید بداند که پدرش با چه مکافاتی لقمه‌نانی به دست می‌آورد و برادر بزرگش چه مظلوم‌وار دست و پا می‌زند و خفه می‌شود. آن یکی بچه هم باید بداند که پدرش از چه راه‌هایی به دوام این روز تاریک و این زمستان ساخته‌ی دست آدم‌ها کمک می‌کند. بچه‌ها را باید از «عوامل امیدوارکننده‌ی سست‌بنیاد» ناامید کرد.

بچه‌ها باید بدانند که پدران‌شان نیز در منجلاب اجتماع غریق دست و پازننده‌ای بیش نیستند و چنان که همه‌ی بچه‌ها به غلط می‌پندارند‌، پدران‌شان راستی راستی هم از عهده‌ی همه کاری برنمی‌آیند و زورشان نهایت به زنان‌شان می‌رسد.

خلاصه‌ی کلام و نکته دوم‌، باید جهان‌بینی دقیقی به بچه‌ داد‌، معیاری به او داد که بتواند مسائل گوناگون اخلاقی و اجتماعی را در شرایط و موقعیت‌های دگرگون‌شونده‌ی دائمی و گوناگون اجتماعی ارزیابی کند.

می‌دانیم که مسائل اخلاقی از چیزهایی نیستند که ثبات دائمی داشته باشند. آن‌چه یک سال پیش خوب بود، ممکن است دو سال بعد بد تلقی شود. کاری که در میان یک قوم یا طبقه‌ی اجتماعی اخلاقی است، ممکن است در میان قوم و طبقه‌ی دیگری ضد اخلاق محسوب شود.

در خانواده‌ای که پدر همه‌ی درآمد خانواده را صرف عیاشی و خوش‌گذرانی و قماربازی می‌کند و هیچ اثر تغییردهنده‌ای در اجتماع ندارد و یا سد راه تحول اجتماعی است‌، بچه ملزم نیست مطیع و راستگو و بی‌سروصدا باشد و افکار و عقاید پدر را عینا قبول کند.

... ادبیات کودکان نباید فقط مبلغ «محبت و نوع‌دوستی و قناعت و تواضع» از نوع اخلاق مسیحیت باشد. باید به بچه گفت که به هر آن‌چه و هر که ضدبشری و غیرانسانی و سد راه تکامل تاریخی جامعه است، کینه ورزد و این کینه باید در ادبیات کودکان راه باز کند.

تبلیغ اطاعت و نوع‌دوستی صرف‌، از جانب کسانی که کفه‌ی سنگین ترازو مال آن‌هاست، البته غیرمنتظره نیست، اما برای صاحبان کفه‌ی سبک ترازو هم ارزشی ندارد....
نوشته شده توسط له‌ تیف   | لینک ثابت |

قارچ زاده نشدم بی پدر و مادر، اما مثل قارچ نمو کردم، ولی نه مثل قارچ زود از پا در آمدم. هر جا نمی بود به خود کشیدم، کسی نشد مرا آبیاری کند. من نمو کردم...
مثل درخت سنجد کج و معوج و قانع به آب کم، و شدم معلم روستاهای آذربایجان.
پدرم می گوید: اگر ایران را میان ایرانیان تقسیم کنید از همین بیشتر نصیب تو نمی شود...»

صمد بهرنگی دردوم تیرماه 1318 در محله چرنداب در جنوب بافت قدیمی تبریز در خانواده ای تهیدست چشم به جهان گشود. پدر او عزت و مادرش سارا نام داشتند .صمد داراي دو برادر و سه خواهر بود .پدرش کارگری فصلی بود که اغلب به شغل زهتابی(آنکه شغلش تابیدن زه و تهیه کردن رشته تافته از روده گوسفند و حیوانات دیگر باشد) زندگی را میگذراند وخرجش همواره بر دخلش تصرف داشت. بعضی اوقات نیز مشک آب به دوش می گرفت و در ایستگاه «وازان» به روس ها و عثمانی ها آب می فروخت. بالاخره فشار زندگی وادارش ساخت تا با فوج بیکارانی که راهی قفقاز و باکو بودند. عازم قفقاز شود. رفت و دیگر باز نگشت.
صمد بهرنگی پس از تحصیلات ابتدایی و دبیرستان در مهر ۱۳۳۴ به دانشسرای مقدماتی پسران تبریز رفت که در خرداد ۱۳۳۶ از آنجا فارغ‌التحصیل شد. از مهر همان سال و در حالیکه تنها هجده سال سن داشت آموزگار شد و تا پایان عمرکوتاهش، در آذرشهر، ماماغان، قندجهان، گوگان، و آخیرجان در استان آذربایجان شرقی که آن زمان روستا بودند تدریس کرد.

« از دانشسرا که درآمدم و به روستا رفتم یکباره دریافتم که تمام تعلیمات مربیان دانشسرا کشک بوده است و
همه اش را به باد فراموشی سپردم و فهمیدم که باید خودم برای خودم فوت و فن معلمی را پیدا کنم و چنین نیز کردم.»

در مهر ۱۳۳۷ برای ادامهٔ تحصیل در رشتهٔ زبان و ادبیات انگلیسی به دورهٔ شبانهٔ دانشکده ادبیات دانشگاه تبریز رفت و هم‌زمان با آموزگاری، تحصیلش را تا خرداد ۱۳۴۱ و دریافت گواهی‌نامهٔ پایان تحصیلات ادامه داد.
بهرنگی درنوزده سالگی (۱۳۳۹) اولین داستان منتشر شده‌اش به نام عادت را نوشت. یک سال بعد داستان تلخون را که برگرفته از داستانهای آذربایجان بود با نام مستعار "ص. قارانقوش " در کتاب هفته منتشر کرد و این روند با  بی‌نام در ۱۳۴۲، و داستان‌های دیگر ادامه یافت. بعدها از بهرنگي مقالاتي در روزنامه "مهد آزادي"، توفیق و ... به چاپ رسيد با امضاهاي متعدد و اسامي مستعار فراوان از جمله داريوش نواب مرغي، چنگيز مرآتي، بابک، افشين پرويزي و باتميش و ... . او ترجمه‌هایی نیز از انگلیسی و ترکی استانبولی به فارسی و از فارسی به آذری (از جمله ترجمهٔ شعرهایی از مهدی اخوان ثالث، احمد شاملو، فروغ فرخزاد، و نیما یوشیج) انجام داد. تحقیقاتی نیز در جمع‌آوری فولکلور آذربایجان و نیز در مسائل تربیتی از او منتشر شده‌است.
در سال 1341 صمد از دبیرستان به جرم بیان سخنهای ناخوشایند (بنابه گزارش رئيس دبيرستان) در دفتر دبيرستان و بين دبيران اخراج و به دبستان انتقال یافت. یکسال بعد و در پی افزایش فعالیتهای فرهنگی، با پاپوش رئیس وقت فرهنگ آذربایجان به کار صمد به دادگاه کشیده شد که متعاقبا تبرئه گردید. در 1342 کتاب الفبای آذری برای مدارس آذربایجان را نوشت که این کتاب پيشنهاد جلال آل‎‎‎احمد براي چاپ به كميته‎‎‎ي پيكار جهاني با بيسوادي فرستاده شد اما صمد بهرنگي با تغييراتي كه قرار بود آن كميته در كتاب ايجاد كند با قاطعيت مخالفت كرد و پيشنهاد پول كلاني را نپذيرفت و كتاب را پس گرفت و باعث برانگيختن خشم و كينه‎‎‎ي عوامل ذي‎نفع در چاپ كتاب شد.
سال 1343 همراه بود با تحت تعقيب قرار گرفتن صمد بهرنگي به خاطر چاپ كتاب «پاره پاره» و صدور كيفرخواست از سوي دادستاني عادي ۱۰۵ ارتش يكم تبريز و سپس صدور جكم تعليق از خدمت به مدت ٦ ماه. در این سال وی با نام مستعار افشین پرویزی کتاب انشاء ساده را برای کودکان دبستانی نوشت. در آبان همین سال حکم تعلیق وی لغو گردید و صمد به سر کلاس بازگشت. سالهای میانی دهه چهل مصادف بود با دستگیری و اعدام تعدادی از نزدیکان صمد به دست رژیم شاه و شرکت او در اعتصابات دانشجویی.
صمد بهرنگی در شیوه آموزشي و مضمون قصه هاي خود تلاش مي کرد روح  اعتراض به نظام حاکم را در دانش آموزانش پرورش دهد. پاي پياده در روستاها راه مي افتاد و اگر کسي کتابخانه اي تاسيس کرده بود او را تشويق مي کرد و به مجموعه کتابهايش، کتابهايي مي افزود. بچه ها را به ويژه تشويق به مطالعه مي کرد و هرچه از جذابيت و روشهاي دوست داشتني براي اين گروه سني مي دانست در کار مي کرد تا بچه با کتاب به عنوان يک همراه هميشگي در تمام طول زندگي مانوس باشند. مي گفت که کتاب بخوانند و سپس آن را در جملاتي ساده براي ديگران خلاصه نويسي کنند. در اين دوران بود که ساواک به برخي از فعاليتهاي بهرنگي حساس شد. تهديدها آغاز شد و چندين بار در طول دوران زندگي خود مورد توبيخ و جريمه و حتي تبعيد قرار گرفت. با اين همه گويي او به اين گونه از امور حساسيتي نداشت و در روحيه او خللي ايجاد نمي کرد.

« مرا از آذر شهر به گاوگان فرستادند، 240 تومن از حقوقم کسر کردند که چرا در امور مسخره اداری دخالت کرده بودم.
به محض اینکه به گاوگان رسیدم شروع به کار کردم. مثل یک گاو پر کار درس دادم. بعضی ها تعجب میکردند که چرا با این همه ظلمی که بهت رسیده،
باز هم جانفشانی میکنی، این آدم ها فقط نوک بینی شان را میدیدند، نه یک قدم آن دورتر را. خودم را به گاوگان عادت دادم و بی اعتنا کار کردم ...
سعی کن بی اعتنا باشی. اما نه اینکه کار نکنی و بیکاره باشی. ها! غرض رفتن است نه رسیدن. زندگی کلاف سردرگمی است.
به هیچ جا راه نمی برد. اما نباید ایستاد. این که می دانیم نخواهیم رسید: نباید ایستاد . وقتی هم که مردیم، مردیم به درک!»

بهرنگی در نهم شهریور ۱۳۴۷ در رود ارس و در ساحل روستای شام‌گوالیک کشته شد و جسدش را چند روز بعد در ۱۲ شهریور در نزدیکی پاسگاه کلاله در چند کیلومتری محل غرق شدنش از آب گرفتند. جنازهٔ او در گورستان امامیهٔ تبریز دفن شده‌است. ده روز قبل از غرق شدن صمد، تعدادی از مامورین ساواک به خانه محل سکونت وی هجوم برده و وی را تهدید نموده بودند. حدود یکماه قبل از این حادثه ، کتاب ماهی سیاه کوچولو چاپ شده و مورد اقبال مردم ایران و جهان واقع شده بود.
نظریات متعدد و مختلفی دربارهٔ مرگ بهرنگی وجود دارد. از روزهای اول پس از مرگ او، در علل مرگ او هم در رسانه‌ها و هم به شکل شایعه بحث‌هایی وجود داشته‌است. یک نظریه این است که وی به دستورِ یا به دستِ عوامل دولت پادشاهی پهلوی کشته شده‌است.که شواهد مستندی در این باره وجود دارد. نظریهٔ دیگر این است که وی به علت بلد نبودن شنا در ارس غرق شده‌است.
تنها کسی که معلوم شده‌است در زمان مرگ یا نزدیک به آن زمان، همراه بهرنگی بوده‌است شخصی به نام حمزه فراهتی است که بهرنگی همراه او به سفری که از آن باز نگشت رفته بود. اسد بهرنگی، که گفته‌است فراهتی را دو ماه بعد در خانهٔ بهروز دولت‌آبادی دیده‌است، از قول او گفته‌است: «من این طرف بودم و صمد آن طرف‌تر. یک دفعه دیدم کمک می‌خواهد. هر چه کردم نتوانستم کاری بکنم.»
سیروس طاهباز دراین‌باره می‌نویسد: «بهرنگی  خواسته بود تنی به آب بزند و چون شنا بلد نبود، غرق شده بود. جلال آل‌احمد مرگ بهرنگی را مشکوک تلقی کرد  اما حرف بهروز دولت‌آبادی برایم حجّت بود که مرگ او را طبیعی گفت و در اثر شنا بلدنبودن.» اسد بهرنگی شنا بلد نبودن صمد را تأیید می‌کند  ولی دربارهٔ نظر طاهباز و دیگران می‌گوید  «همه از دهان بهروز دولت‌آبادی حرف زده‌اند نه این که واقعاً تحقیقی صورت گرفته باشد  تا به حال برخوردی تحقیقی دربارهٔ مرگ صمد نشده‌است.»
طرفداران به قتل رسیدن صمد ادعا می‌کنند که در ماه شهریور رود ارس کم‌آب است و در نتیجه احتمال غرق شدن سهوی وی را کم می‌دانند. اسد بهرنگی کم‌آب بودن محل غرق شدن صمد را تأیید می‌کند و دراین‌باره می‌گوید  «البته بعضی جاها ممکن است پر آب شود. هیچ‌کس نمی‌آید در محلی که جریان آب تند است آب‌تنی یا شنا کند، چه برسد به صمد که شنا هم بلد نبود.» با این وجود تأکید می‌کند: «البته هیچ‌کس ادعا نمی‌کند که فراهتی مأمور ساواک بود یا مأمور کشتن صمد.»

جزئیات متناقض دیگری نیز دربارهٔ مرگ بهرنگی روایت شده‌است. از جمله اسد بهرنگی گفته‌است: «جسد  صورت و بدنش سالم بود. دو سه تا جای زخم، طرف ران و ساقش بود، چیزی شبیه فرورفتگی.  رئیس پاسگاه در صورت‌جلسه‌اش، به جای زخم‌ها اشاره کرد. بعدها البته توی پاسگاه دیگری، این صورت‌جلسه عوض شد». اسد بهرنگی به همین تناقضات به شکل دیگری اشاره کرده‌است، از جمله این که گفته‌است فرج سرکوهی در جایی نوشته‌است که فراهتی گروهی را که به دنبال جسد صمد می‌گشته‌اند (و به گفتهٔ اسد بهرنگی شامل اسد بهرنگی، کاظم سعادتی، و دو نفر از شوهرخواهرهای بهرنگی بوده‌است) همراهی می‌کرده‌است، در حالی که چنین نبوده‌است.
جلال آل‌احمد شش ماه بعد از مرگ صمد در نامه‌ای به منصور اوجی شاعر شیرازی می‌نویسد «...اما در باب صمد. درین تردیدی نیست که غرق شده. اما چون همه دلمان می‌خواست قصه بسازیم ساختیم...خب ساختیم دیگر. آن مقاله را من به همین قصد نوشتم که مثلاً تکنیک آن افسانه سازی را روشن کنم برای خودم. حیف که سرودستش شکسته ماند و هدایت کننده نبود به آن چه مرحوم نویسنده اش می‌خواست بگوید...»
برادر صمد بهرنگی (اسد بهرنگی) در این باره می‌گویذ:همه می‌دانند که ویژه نامه آرش چند ماهی پس از مرگ صمد بهرنگی منتشر شد و آن موقع هم دوستان نزدیک صمد بر مرگ او مشکوک بودند. با اطلاعاتی که از جریانات تابستان ۴۷ داشتند کشته شدن صمد را وسیله عمله‌های رژیم که شاید ساواک هم مستقیما در آن دست نداشته باشد دور از انتظار نمی‌دانستند.
اسد بهرنگی در قسمت دیگری از این کتاب می‌گوید: «در زمانی که ما در کنار ارس دنبال صمد می‌گشتیم و صمد راداد می‌زدیم مامورین ساواک به حانه صمد آمده و همه چیز را به هم ریخته بودند. میز تحریر مخصوص او را شکسته بودند و نامه‌ها و یادداشت‌هایش را زیر و رو کرده بودند. و اهل خانه را مورد باز جویی قرار داده بودند، و چند کتاب و یادداشت هم برداشته و برده بودند و خوشبختانه کتابخانهٔ اصلی صمد را که در آن طرف حیاط بود ندیده بودند.»

نوشته شده توسط له‌ تیف   | لینک ثابت |