دەرد ی نە زانین
ئاتاج به وانه ین وا زۆر ئه زانن به پێی زانینیا ن هه ر تا ئه توانن
تێکۆشن له بۆ پێشکه وتن وڵات چه ن زانا ی به ناو خاوه ن د ه سه ڵات
با کوو نه زانین لاچێت له ناومان بووه سه په رده ی ڕه شی سه ر چاومان
با حۆل نه زانین سوار ملمان نه وێ وه کوو داو ئاڵقه ی ده ور قولمان نه وێ
باکوو بێگانه پێمان تیز نه که ن وه بان سه رمانا ئه وان فیز نه که ن
بازێ که س ئه ڵێن به ڕاست کورد کێیه ناوی تارێخی ئا خۆ له کوێیه
بازێ که س وه ها خۆی گوم کردوه! ناوی باوکی خۆی له بیر بردوه !
له بۆ بێگانه ملی شۆڕ ئه کا وه بان سه ر کوردا قۆڕه قۆڕ ئه کا
ئه ڵێ ئه عسابی خۆت بۆ ورد ئه که ی؟ بۆچی تۆ با س له مێژووی کورد ئه که ی؟
پشت له با پیرو باوکی خۆ ی ئه کا سووکا یه تی به دایکی خۆی ئه کا
نازانێت له کوێ ها ت به دونیاوه له سه ری سینه ی دایکی ژیاوه
نازانێت مێژووی وڵات باوکییه خاک و پێد ه شتی سینه ی دایکییه
نازانێت ناو کورد چه ند به ناو بانگه نزیک به هه تاو به رزتر له مانگه
کێو ئارارات و زنجیره ی زاگرۆس شا ن له شا ن یه کن وه ک هاواڵ و دۆس
میلله تی کورد بوو، پێش له هه موو چین پێغه مبه ری بوو ڕێنموون بۆ دین
ئه و پێغه مبه ره ناوی زه ڕده شت بوو ده ستووری چاکه و له بۆ به هه شت بوو
ناو کتێبه که ی ، ئه و ئاوێستا بوو وه ک گشت کتێبان خه ڵاتی خوا بوو
ئازیزانی کورد خۆتان مه فرۆشن بۆ پووچه و کردن ناو کورد مه کۆشن
فه رهه نگ بێگانه با نه ێته ناومان ببێت به په رده ی ڕه شی سه رچاومان
له سهری خاکی وڵاتمان ئه ژین وه ک ئه وه مهمکی دایکمان ئه مژین
ههر وه ک باوک و دایک ڕێز وه ته ن گرتن فه رزه واجبه تا ڕۆژی مرد ن
خودا بۆ قه ومێ ناوی دانابێ بێ شک ئه و قه ومه فه وتانی ناوێ
ئه گهر هه ست بکه ین به که سایه تی ئه بێ به پایه بۆ کوردایه تی
مه ینه تی، وته ی تۆ گشتی هه قه له لای بازێ که س هه ق تۆزێ ڕهقه !!
محه مه د حه سه ن ڕهزایی ( مه ینهتی )